راوێژكاری سودانی: نە سزای بانكی رافیدەین دراوە، نە هاوردەی غازیش لە ئێرانەوە وەستاوە

راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ پەیوەندییەكانی دەرەوە رایگەیاند، بانكی رافیدەین لەلایەن ئەمریكاوە هیچ سزایەك نەدراوە و لێخۆشبوونی واشنتنیش بەردەوامە.

فەرهاد عەلائەدین، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ئێستادا نۆ كۆمپانیای ئەمریكی كار بۆ دووبارە داڕشتنەوەی پەیكەری بانكی رافیدەین دەكەن و ئەمریكاش سزای بانكەكەی نەداوە.

روونیشیكردەوە، لێخۆشبونی ئەمریكا بۆ هاوردەكردنی غاز لە ئێرانەوە بەردەوامە و بەرپرسانی ئەمریكا رەتیدەكەنەوە كە هیچ پەیوەندییەكیان بە قسەكانی جۆ ویلسۆنەوە هەبێت.

تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندبوو، ماوەی لێخۆشبوونی ئەمریكا بۆ عێراق لەپێناو هاوردەكردنی سەرچاوەكانی وزە لە ئێرانەوە درێژ ناكرێتەوە و پێویستە بەغداد بەخێرایی پشتپێبەست بە تاران رابگرێت، ئەگەرنا سزا دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share