ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق: مانگی رابردوو زیاتر لە پێنج هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەرانی لە وڵاتەکە، بۆ مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکە، لە ماوەی مانگی حوزەیراندا و لە پارێزگاکانی عێراق و کەرکوک، 28 هەزار و 222 هاوسەرگیری و، پێنج هەزار و 28 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

لە ئامارەکەدا هاتووە، زۆرترین هاوسەرگیری لە بەغداد/ رەسافە تۆمارکراوە کە چوار هەزار و 766 هاوسەرگیرییە؛ زۆرترین حاڵەتی جیابوونەوەش لە بەغداد/ کەرخ تۆمارکراوە، کە 921 حاڵەتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە پشت بە وێنەی چاویان دەبەسترێت

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە، پشت بە وێنەی چاویان دەبەسترێت. جومانە غەلای،…
Total
0
Share