هێمن مامەند ڕایدەگەیەنێت، لە 19 پارێزگای عێراق دوو ڕۆژنامەنووس لە زیندانن ئەوانیش لە زیندانی پـ.ـارتین، ئەم شێوازە حکومڕانییەی پـ.ـارتی لە هیچ فەرهەنگێکی سیاسیدا جێگەی نابێتەوە.
هێمن مامەند، ڕۆژنامەنووس لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کۆی 19 پارێزگا لە هەرێمی کوردستان و عێراق، دوو ڕۆژنامەنووس لە زینداندان، ئەوانیش لە زیندانەکانی پـ.ـارتیدان، کە بریتین لە هەریەکە لە شێروان شێروانی و قارەمان شوکرین.
وتیشی، ئەم شێوازە حکومڕانییەی پـ.ـارتی لە هیچ فەرهەنگێکی سیاسیدا جێگەی نابێتەوە، پێویستە واز لەم شێوازە لە حکومڕانی بهێنن و ئێوە میوانێکی ڕەزاقورسن، هەرێمی کوردستان موڵکی شـ.ـەهیدان و سەردەشتەکانە، نەک ئێوە.