شاندێکی پزیشکیی ئێرانی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە دەبینێت

قائیمقامی هەڵەبجە ئاشكرایکرد لە جەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی پزیشکی ئێرانی سەردانی شاری هەڵەبجە دەکەن و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی دەبینن.

نوخشە ناسیح، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ پێشوازیمان لە شاندێکی ئێرانی کردووە پەیوەست بە پشکنین بۆ بەرکەوتوانی چەکی کیمییای و بڕیارە لە چەند ڕپژی داهاتوودا بەرکەوتوان سەردانی شاندەکە بکەن”.

قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ئاشکراشیکردووە، شاندەکە کۆمەڵێک دێکۆمێنت و وێنەی نەبیندراوی شاری هەڵەبجە لەگەڵ خۆیاندا دەهێننەوە و پێشکەشی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: دەستکرا بە کڕاندنی شەقامی چوارڕیانی تانجەرۆ بۆ بازگەی سلێمانی – عەربەت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەستکرا بە کڕاندنی شەقامی چوارڕیانی تانجەرۆ بۆ بازگەی سلێمانی – عەربەت بەمەبەستی قیرکردنی.…
زیاتر ببینە

مووچەی تەندروستی دابەشكرا
حكومەت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پارەی بۆ سلێمانی نارد ‏

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیی ڕایدەگەیەنێت، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی.…
Total
0
Share