سەردەشت عوسمان: وتیان بۆ ناوت سەردەشت عوسمانە؟

ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕابردوودا بۆ کارێک ڕێی کەوتبووە شاری هەولێر، بەڵام لە بازگەیەکدا ڕایانگرتووە و لێیان پرسیوە، “بۆچی ناوت سەردەشت عوسمانە؟”.

ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەو ڕۆژەی سەردەشت عوسمان شـ.ـەهیدکرا، بەهۆی ئەوەی وەک ئێستا فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرفراوان نەبوون، زۆرترین پەیوەندیم پێوە دەکرا؛ چونکە هەم ناوی دووانیمان و هەم پیشەکەمان وەک یەک بوون. هەرچەندە ئێستا یەکێک لە براکانی سەردەشت هاوڕێمە، بەڵام ئەو کاتە بە هیچ شێوەیەک نە خۆیم دەناسی و نە براکانی”.

ڕاشیگەیاند، “دوای ماوەیەک بۆ کارێکی ڕاگەیاندن ڕێم کەوتە شاری هەولێر؛ لە بازگەیەکدا داوای ناسنامەیان لێکردم و منیش باجی ڕۆژنامەنووسیم نیشاندان، بەڵام لە ئۆتۆمبێلەکە دایانگرتم و زیاتر لە کاتژمێرێک لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کردم. تائێستاش تێنەگەیشتم بۆ ئەوەندە پرسیاریان دەکرد “بۆ ناوت سەردەشت عوسمانە؟!”، بەڵام ئەو کاتە باش زانیم، کە سەردەشت ڕۆژنامەنووسێکی چاونەترس، کاریگەر و حەقبێژ بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبای سیتییەکان

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی كارەبای سیتییەکان نین و ئاگاداری دەرکردنی بڕیارەکە نەبوون و هەموو…
زیاتر ببینە

بڕیارێك لەبارەی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندووەوە جێبەجێدەكرێت

یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانیان بەدەستگەیشتووە دەربارەی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو هەر كەس ئارەزوومەندە دەتوانێت سوودمەندبێت.…
Total
0
Share