سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبای سیتییەکان

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی كارەبای سیتییەکان نین و ئاگاداری دەرکردنی بڕیارەکە نەبوون و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ کەمکردنەوەی نرخەکە.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لەبەرزکردنەوەی نرخی کارەبای سیتییەکان پرسمان پێنەکراوە، ئەو نرخەی حکومەت دایناوە تەنانەت لەگەڵ ئەو مووچەیە ناگونجێت کە خۆی بە دوو مانگ جارێک دابەشی دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “حکومەت بە هەموو شێوەیەک هەوڵی زیادکردنی داهاتی خۆی دەدات، بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئەو قەرزانەی هاوڵاتییان کە لای خۆی هەیە”.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختیلەوەشکردەوە، “گەر حکومەت وەڵامی داواکارییەکانی ئێمە و ئەنجومەنی باڵای سیتییەکان نەداتەوە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بڕیاری خۆمان دەدەین بۆ کەمکردنەوەی نرخەکە و ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە وەزارەتی تەندروستییەوە نووسراو بۆ دامەزراندنی خۆبەخشەكان بەرزكرایەوە

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، لە وەزارەتی تەندروستییەوە نووسراو بۆ دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش بۆ ئەنجومەنی وەزیران…
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکگرتوو: هیچ گرێبەستێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکان خزمەتی هاوڵاتییان ناکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “هیچ گرێبەستێکی حکومەتی هەرێم  لەگەڵ کۆمپانیاکان خزمەتی هاوڵاتییان ناکات”. مستەفا عەبدوڵا،…
Total
0
Share