وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هاوکارییەکانی ئەمریکا ڕوونکردنەوە دەدات.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە گوایا هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە ڕاگیراون، ئەم دەنگۆیانە بێ بنەمان و پرۆسەی پاڵپشتییەکان بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەی لەنێوان وەزارەتی جەنگی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە کە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە واژووکراوە.
دەشڵێت، تەنیا هاوکارییەکانی شـ.ـەڕی دژی تیـ.ـرۆریستانی داعـ.ـش وەستاون، ئەویش بەهۆی سنووداربوون و کەمبوونەوەی چالاکییەکانی تیـ.ـرۆریستان.
ئاماژە بەوەش دەکات، هاوکارییە دارایی و لۆجیستییەکانی ئەمریکا، کە بەپێی خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو، ڕێکخراون، دوا کاتی کۆتاییهاتنی ئەم لێکتێگەیشتنە، مانگی نۆی ساڵی 2026ە، چاوەڕوانیش دەکرێت لە ماوەی ئایندەدا، گفتوگۆکردن بۆ واژووکردنی لێکتێگەیشتنێکی نوێ لەنێوان هەردوولادا بێتە ئاراوە.