کەناڵێکی عێراقی: دواکەوتنی هەناردەی نەوتی هەرێم کێشەی بۆ بودجەی 2025 دروستکردووە

کەناڵی (سۆمەریە نیوز) ئاماژە بەوەدەکات، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە مانگ و نیوێکە هەمواری بودجەی ساڵی 2025 پەسەندکراوە، بەڵام بەهۆی دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، هێشتا خشتەی بودجەی 2025 نەگەیشتووەتە پەرلەمان.

مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بڕیاربوو خشتەی بودجەی ساڵی 2025 پێش کۆتایی ساڵی دارایی بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران، بەپێی ماددەی 77 بڕگەی 2، لە یاسای ئیدارەی دارایی، بەڵام تائێستا خشتەکە نەگەیشتووە، ئەمەش بە پێشێلکردنی ئەم بڕگەیە دادەنرێت.

وتیشی، “دواکەوتنی خشتەکە، بووەتەهۆی پەکخستنی زۆرێک لە چالاکییە ئابوورییەکانی وڵات و راگرتنی پرۆژەکان. بەڵام زانیاریمان بەدەستگەیشتووە کە رەنگە خشتەکە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران”.

کەناڵی (سۆمەریە نیوز) دەڵێت، هۆکاری ئەم دواکەوتنە دەگەڕێتەوە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، بەتایبەتی ماددەی 12 کە پەیوەندیی بە نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، ئەم هەموارکردنە لە سەرەتای مانگی شوباتدا پەسەندکرا، ئەوەش دوای گرژی و ناکۆکییەکی زۆر.

دەشڵێت، هەرچەندە نزیکەی مانگ و نیوێک بەسەر هەموارکردنەوەی بودجەدا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا خشتەی بودجەی 2025 نەنێردراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمەش پەیوەندیی بە دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

باسلەوەشدەکات، لە ئەنجامی بەردەوامیی ناکۆکیی نێوان بەغداد و کۆمپانیا بیانییەکان کە لە کوردستان کاردەکەن، وەزارەتی دارایی و حکومەت ناتوانن ئامارەکانی داهاتی پێشبینیکراو پشتڕاستبکەنەوە و بڕیاری کۆتایی لەسەر هەناردەکردنی نەوت لە کوردستانەوە بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی دارایی عێراق هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رادەستکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی دەستپێکرد

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایگەیاند، هەنگاوەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە رادەستکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان…
زیاتر ببینە

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: دۆخی شەنگال ئارامە و “كۆتایی بە زیادەڕۆییەكان ‏هێنراوە”‏

دوای سەردانی بەرپرسە سەربازییەكانی عێراق بۆ شەنگال، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دڵنیایی لە ئارامیی دۆخی قەزاكە دەدات. ئەمڕۆ شاندێکی…
Total
0
Share