د. ئازاد مستەفا: داوامانکرد 30 پەرستار بۆ هەڵەبجە دامەزرێنن پێیانوتین دامەزراندن ڕاگیراوە

د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دەڵێت، ” مانگی 1ـی 2026، بۆ كردنەوەی چاودێریی چڕ لە هەڵەبجە كە نییەتی، داوای دامەزراندنی 30 پەرستارمان كرد، [وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان] وەڵامی نووسراوەکەیان داینەوە کە دامەزراندن بە هەموو شێوازێك ڕاگیراوە، بەڵام فەرمانێكی نهێنی بۆ دهۆك 23 پەرستار دامەزراوە.”

هەروەها دەشڵێت، “من بۆ خۆم شەرمەزارم بەرامبەر خوێنی شەهیدان و ئەو كێلانەی گۆرەكەیان كە ئێوە تەنها لە شاشەی تیڤیەكانەوە بینیوتانە، خوای شـ.ـەهیدانی هەڵەبجە و هەناسەی توندی بەركەوتووانی بتانگرێت، بەم ڕق و كینەیەتان بەرامبەر شارەكەمان ئەوەندەی دیکە شكستخواردووتر دێنە پێش چاومان.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پلاندانان: تۆماركردنی خێزانەكان بەردەوامدەبێت

وەزیری پلاندانانی هەرێم رایدەگەیەنێت،”هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە تۆماركردنی خێزانەكان بەردەوامدەبێت و داوادەكەین ئەو خێزانانەی تاوەكو ئێستا ناویان تۆمارنەكراوە لە ماڵەكانیان…
Total
0
Share