کەشناسێک بۆ جوتیاران: زەوییەکانتان ئامادەبکەن چونکە پایزی ئەمساڵ جیاواز دەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی داوا لە جوتیاران دەکات کە ئەمساڵ زووتر زەوییەکانیان بکێڵن، چونکە وەرزی بارانبارین زووتر دێت.

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، داوا لە جوتیاران دەکەم زەوییەکانیان ئامادەبکەن بۆ چاندنی گەنم و جۆ، چونکە پایزی ئەمساڵ پڕباران و جیاواز دەبێت.

باسی لەوەشکرد، بارانی پەڵەی ئەمساڵ دەکەوێتە پاش 20ـی تشرینی یەکەم تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم، لەگەڵ ئەوەشدا لە بەشێک لە ناوچەکان زووتر لەو وادەیە بارانی پەڵە دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share