عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانییەوە گەیشتە سلێمانی و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانەوە پێشوازیی لێکرا.
بڕیارە پاش کەمێکی دیکە سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق لە دەباشان لەسەر چەند پرسێک کۆببنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پڕۆسەی سیاسی، هەنگاوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، چەند پرسێکی تایبەت بە ماف و شایستەکانی کورد لە چوارچێوەی حکومەتی فیدراڵ، تاوتوێدەکرێت.