کوشتارگەی سلێمانی لەبارەی جۆرێک لە مشەخۆرەوە هۆشداری دەدات

کوشتارگەی سلێمانی لەبارەی مشەخۆری (سارکۆسیست Sarcocystosis) کە بەیەکێک لە مشەخۆرە بەربڵاوەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان دادەنرێت هۆشداری دەدات و دەڵێت “دەبێت هاوڵاتییان ئاگاداری جۆری گۆشت کڕینەکەیان بن”.

لە هۆشدارییەکدا کوشتارگەکە لەسەر ئەو جۆرە مشەخۆرە دەڵێت، ” ئەو مشەخۆرە لە هەرێمی کوردستان بە یەکێک لە نەخۆشییە بەربڵاوەکانی ئاژەڵ ( مەڕ و بزن و ڕەشە وڵاخ و مریشک ) دادەنرێت و کڕیاری گۆشت دەبێت ئاگادار و هۆشیاربێت”.

کوشتارگەی سلێمانی بۆ پاراستنی ژیانیان لەو مشەخۆرە و نەخۆشییەکانی، هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە گۆشتێک بکڕن مۆری کوشتارگە و لیژنەی ڤێرتەرنەری پێوەبێت.

مشەخۆری (سارکۆسیست Sarcocystosis) یەکێکە لە مشەخۆرە بەربڵاوەکانی جیهان و زیاتر لە 200 جۆری هەیە، زۆربەی جار ئاژەڵی تووش بوو نیشانەی پێوە دیار نیە هەر بۆیە تەنها لە کاتی پشکنینی پاش سەربڕین دەست نیشان دەکرێت.

ئەو وێنانەی لە کوشتارگەی سلێمانی تۆمارکراون

 

 

بابەتی پێشتر

وێنە.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 8 کەس بریندار بوون

بابەتی دواتر

سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share