ناوچە سنوورییەكانی هەولێر لەلایەن پاسەوانی سنووری عێراقەوە كۆنتڕۆڵكرا

فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق كۆنتڕۆڵكردنی ناوچە سنوورییەكان لەگەڵ ئێران لە سنووری پارێزگای هەولێر رادەگەیەنێت.

فەرماندەییەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایدەكات، ئەو هەوڵەیان لە چێوەی كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی سنووری عێراقە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا.

هەنگاوەكە لەلایەن لیوای دووەمی پاسەوانی سنوور، فەوجی دووی مغاویر بە پاڵپشتیی هێزەكانی پێشمەرگە ئەنجامدراوە، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

ئاشكراشیكردووە، كۆنتڕۆڵكردنەكە پاش پێكدادان بووە لەگەڵ ژمارەیەك چەكدار كە بە “گروپی دەرەوەی چێوەی یاسا” ناویبردووە.

سووربوونیش لەسەر كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی سنوورەكان و بەرزكردنەوەی ئاڵای عێراق تیایاندا دووپاتدەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: هەولێر و بەغداد ڕێكبكەون مانگانە یەك ملیار دۆلار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی كارنامەكەی حكومەتی عێراق كە ئامادەكراوە تایبەت بە كێشەكانی نێوان…
Total
0
Share