محەمەد هەورامی، لێکۆڵەری سیاسی ڕایدەگەیەنێت، چەکەکانی ئەمریکا لەلای هەولێر و لە کۆگایەکدان.
محەمەد هەورامی، لێکۆڵەر لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، لە پرسی چەکەکانی ئەمریکا، دوێنێ شەو ناوی سلێمانی هێندرا و ویستیان بە مەبەست شارێک تۆمەتباربکەن، هەموو ئەو زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بڵاودەکرێنەوە و ئاماژەی بەوەدەکەن کە چـ.ـەکەکان لەلای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن، سەرجەمیان هەڵەن.
دەشڵێت، حکومەتی ئەمریکا بە ڕێگەی ڕەسمی چـ.ـەکەکانی ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، چـ.ـەکەکان لە کۆگایەکن و لە هەولێر دانراون.