هەوڵی کـ.ـوشتنی سەرۆکی ئەمریکا درا

لە ئێوارەخوانێکی ڕۆژنامەنووسانی کۆشکی سپی کە لە واشنتن-ی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو، تـ.ـەقەکرا و ئامانجەکەش دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆک بوو.

بەگوێرەی تۆڕی فۆکس نیوز، ئەو کەسەی تـ.ـەقەی کردووە، ناوی تۆماس ئالین-ە و تەمەنی 31 ساڵە، خەڵکی ویلایەتی کالیفۆرنیایە و لە ئێستادا دەستبەسەرکراوە.

لەکاتی تـ.ـەقەکردنەکەدا هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مێلانیای هاوسەری و زیاتر لە 600 میوان ئامادەی ئێوارەخوانەکە بوون.

هەر بە گوێرەی تۆڕە ئەمریکییەکە، ئەو کەسەی تـ.ـەقەی کردووە، چـ.ـەکی جۆراوجۆری پێبووە و هەوڵی کـ.ـوشتنی سەرۆکی ئەمریکای داوە. بەڵام پێش ئەوەی نزیکی شوێنی ئامادەبوونی سەرۆکی ئەمریکا بکەوێتەوە، دەستبەجێ لەلایەن کارمەندانی خزمەتگوزاریی نهێنی (سیکرت سێرڤس) دەستبەسەرکراوە.

دۆناڵد ترەمپ ڕەتیکردەوە ڕووداوەکە پەیوەندیی بە جەنگی ئـ.ـێرانەوە هەبێت، هەروەها ڕایگەیاند، لە ڕووداوکەدا ئەفسەرێک بە سووکی بـ.ـرینداربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆتیرێش بۆ گۆڕانی ئاووهەوا داوای 100 ملیار دۆلار لە وڵاتانی دەوڵەمەند دەكات

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان داوادەكات وڵاتانی دەوڵەمەند پابەندییەكەیان جێبەجێ بكەن دەربارەی تەرخانكراوی دارایی بۆ هاریكاریی وڵاتانی هەژار لە…
Total
0
Share