ئەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێکردنی دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بکرێت، بۆ سبەی دواخرا.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕای جیاواز هەبووە سەبارەت بەو کاندیدەی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دیاری دەکرێت، بۆیە بڕیاردراوە دوابخرێت بۆ سبەی یەکشەممە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاوێژی بەردەوامدان بەمەبەستی لێکنزیککردنەوەی هەڵوێستەکانیان و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێک کە ببێتە هۆی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نوێ لە ئایندەیەکی نزیکدا، بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دەستووریی پەیوەست بە دەستبەکاربوونی سەرۆکی حکومەت.