پاش بردنەوەی لە یانە بێرنلی یانە مانچێستەر سیتی توانی ژمارەی خاڵەکانی لەگەڵ ئاڕسناڵ یەکسان بکاتەوە و یەکلا کردنەوەی نازناوەکەش لەسەر کات وەستاوە.
شەوی ڕابردوو لە میانەی ئەنجامدانی یارییەکی دواخراوی خولی نایابی ئنگلیزی یانەی مانچێستەر ستی ڕووبەڕووی یانەی بێرنلی بووە و پاش تێپەڕبوونی تەنها پێنج خولەک یانەکەی لەندەن توانی لە ڕێگەی ئێرلینگ هالاندەوە توانی گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکات.
سەڕەڕای هەوڵەکانی یانەی بێرنلی بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە لەلایەک و هەوڵەکانی یانەی مان سیتی بۆتۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام بەو ئەنجامە و بە گۆڵێکی بێبەرانبەر مان سیتی یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا.
بەو ئەنجامەش، یانەی مان سیتی بە کۆکردنەوەی 70 خاڵم، ژمارەی خاڵەکانی لەگەڵ ئاڕسناڵ یەکسان کردەوە و لە ئێستادا ڕکابەرییەکان گەرمتر بوون و ئەگەری بردنەوەی پرێمەر لیگ لە نێوان گەنەرس و من سیتی لەسەر کات و یاریی وەستاوە.