لێدوانی چاڤی پێش یارییەكەی ئیشبیلیە

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە ستایشی ئیدارەی یانەكەی كرد بەوەی توانیویانە كارێكی گەورە ئەنجام بدەن و یاریزانی باش بۆ تیپەكە بكڕن.

چاڤی هیچ گلەییەكی لە ئیدارەی بەرشلۆنە نەبوو، پێشیوایە سەرجەم كێشەكانیان بۆ چارەسەر كردووە.

چاڤی ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان ئێستا كار بۆ ئەوە دەكەن زۆرترین ناسناو بەدەستبهێنن.

پوختەی قسەكانی چاڤی

– بەشداریكردنی یاریزانەكان بەپێی تەكتیكی یارییەكان دەگۆڕێت كاتێك پیكێ یاریی دەكات دەڵێن بۆ ئاراوخۆ یاریی نەكرد كە ئاراوخۆ یارییكرد ئەڵێن بۆكۆندی تیا نەبوو

– بیلیرین لێرە گەورە بووە و پێموایە سودی زۆری بۆمان دەبێت

– بەهەمان شێوە بۆ ماركۆس ئەلۆنسۆ پێموایە هەردوكیان گرنگی خۆیان دەبێت

– كاتێك بردنەوە بەدەست دەهێنین كێشەمان نابێت كاتێكیش توشی شكست دەبین ناتوانین بێینە دەرەوە بەلام من بە دۆخەكە خۆشحاڵم

– تیپێكی باشمان دروسكردوە ، باسی ئەو یاریزانانە ناكەم كە لەگەڵمان نیم

– دەزانم كێ بەرگریكاری ڕاستە و كێ بەرگریكاری چەپە لە یارییەكەی سبەی

– یارییەكی ئیشبیلیە قورسە و ئەوان تیپێكی بەهێزن و ڕكابەری لەسەر چامپیۆنزلیگ دەكەن

– چانس دەدەین بە هەموویاریزانەكان پیانیچ وەك ئەوانی تر یاریی بەردەكەوێت

– ئیدارەی بەرشلۆنە كارێكی گەورەی كردووەو دەستخۆشیم هەیە بۆ ئەلیمانی

– بەرشلۆنە لە دەستێكی پارێزراودایە لەگەڵ جۆردی كرۆیف وئەلیمانیدا

بابەتی پێشتر

خشتەی یارییەكانی ئەمڕۆ شەممە بزانە

بابەتی دواتر

ئیبراهیمۆڤیچ لە چامپیۆنز لیگ دوورخرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەیاکس دیسانەوە سفر دەبێتەوە!

یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی هێزی دارایی خۆی لە فرۆشتنی یاریزانانەوە وەرگرتووە، ڕۆژنامەنووسانێک داوا دەکات پرۆسەی فرۆشتن ڕابگرن. وەرزی…
زیاتر ببینە

نەسڕ دەبێتە ڕیاڵ مەدریدی کۆن

بەرپرسانی یانەی نەسڕی سعوودی تەنها بە کڕینی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی ناوەستن، بەڵکو بیر لەوە دەکەنەوە دوو جەنگاوەری دیکەی…
Total
0
Share