کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و نائاسایی لەگەڵ باڵاترین بەرپرسانی سەربازی و سیاسیی وڵاتەکەی ئەنجامدەدات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، لە کۆبوونەوەکەدا جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆک، وەزیری جەنگ و سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا ئامادەدەبن.
ئەم کۆبوونەوە بەپەلەیە لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان گەیشتوونەتە لوتکە و ڕاپۆرتە هەواڵییەکان ئاماژە بە کەمبوونەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنیی ئەمریکا دەکەن.
چاودێران پێیان وایە ئەم کۆبوونەوەیە بۆ تاوتوێکردنی بژاردە سەربازییەکان و دۆخی ئاسایشی نێودەوڵەتییە لە ژێر ڕۆشنایی پێشهاتە ئەمنییە نوێیەکاندا.