پلانیان هەبوو ڕاپەڕین بکەن و حاکمی ویلایەتەکەش بڕفێنن

پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمریکا ناسراو بە FBI ئاشکرایکردووە، گروپێک لە ویلایەتی میشیگان پلانیان هەبووە کە هێرشبکەنە سەر فەرمانگە و ناوەندە حکومییەکان و گرچن ویتمەری حاکمی ویلایەتەکەش بڕفێنن.

بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمریکا، ئەو گروپە ویستویانە زیاتر لە 200 کەسی خۆیان کە چەکدارن کۆبکەنەوە و هێرشبەرنە سەر دامودەزگاکانی حکومەت و جۆرێک لە ڕاپەڕین بکەن.

ئەو گروپە پێشتریش لەسەر ڕێکارەکانی کەرەنتینە و سانسۆرەکان بۆ ڕێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشەی توندیان لە حاکمی ویلایەتەكە کردبوو.

بەپێی زانیارییەکانی بەپرسە ئەمنییەکانی ویلایەتی میشیگان ئەو گروپە بە سەرپەرشتیی شەش پیاو بڕیار بووە گرچن ویتمەری حاکمی ویلایەتەکە بڕفێنن و پاشان لە دادگاییەکدا بەناوی “داگای خیانەت” حاکمی ویلایەتەکە دادگایی بکەن.

لەسەر ئەو هەوڵانە گرچن ویتمەر، حاکمی ویلایەتی میشیگان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 9ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، “توندوتیژی و کوشتن و هەڕەشە لەم ویلایەتە جێگەی نابێتەوە و ئەوانەی دەستیان داوەتە وەها پیلانێک دەرون نەخۆشن”.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی ئەو گروپە پێیان وابووە کە ئەمریکا بە گشتی و ویلایەتەکەی خۆیان بە تایبەت دەستوری گشتیی ئەمریکای پێشێلکردووە و پێویستە ڕێکبکرێتەوە، بۆیە هەوڵدراوە لە ڕێگەی چەکەوە ئەوە بکرێت.

پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا، لەسەر ئەو پرسە کە هاوشێوەی جۆرێک لە ڕاپەڕین لە ویلایەتی میشیگان ناویهێناوە 13 کەسی دەستگیرکردووە و هەشت کەسیش لەوانه بە پلاندانەری ڕاپەڕینەکە تۆمەتبارکراون.

بابەتی پێشتر

ڕوانگەی سوری ژمارەی کوژراوانی چەکدارە سورییەکان لە شەڕی قەرەباغ-دا ئاشکرا دەکات

بابەتی دواتر

براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئاشکرا کرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share