بە یەک مەرج تورکیا بە ئەندامێتی سوید لە ناتۆ رازیدەبێت

حکومەتی تورکیا بە فراوانکردنی ناتۆ رازیدەبێت بەڵام ئەگەر واشنتۆن بە فرۆشتنی فڕۆکەی F-16 بە وڵاتەکەی رازیبێت.

رۆژنامەی حوریەتی تورکی بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداری وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، ئەنکەرە مەیلی هەیە پشتگیری لە فراوانکردنی ناتۆ و ئەندامێتی سوید لەو هاوپەیمانێتییە بکات ئەگەر ئەمریکا بەڵێنەکەی سەبارەت بە فرۆشتنی فڕۆکەی F-16 بە وڵاتەکەی جێبەجێبکات.

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، “کێشەکە لێرەدا ئەندامێتی سوید نییە، بەڵکو متمانە نەبوونی ئەمریکایە بە تورکیا، ئەگەر ئەم متمانەیە بچەسپێندرێت، ئەوا رێگا بۆ ئەندامێتی سوید خۆش دەبێت”.

پێشتر لە مانگی تەمموزی ساڵی 2022 ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەموارکردنەوەی بودجەی بەرگریی پەسەند کرد و ئیدارەی حکومەتی ئەو وڵاتە فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی نوێی F-16 و پێکهاتەکانی بە تورکیا قەدەغە کرد.

بابەتی پێشتر

سبەینێ کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و حکومەتی عێراق دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هەواڵگریی دانیمارك دەستگیركرا

لەلایەن دەسەڵاتدارانی دانیماركەوە بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازی دەستگیركرا بەهۆی تێوەگلان لە دزەپێكردنی “زانیاریی زۆر نهێنی”. میدیاكانی دانیمارك بڵاویانكردەوە، لارس…
Total
0
Share