کەی یەکەم کاروانی حاجییان بەڕێدەکەوێت؟

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی وادەی بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەرەو سعودیە، ئاشکرادەکات.

عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو ساڵێک بە ڕێگەی ئاسمانی گەشتی حەج دەکرا؛ بەڵام ئەمساڵ، بەهۆی ئەو دۆخە ئەمنییەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، بڕیاردراوە لە ڕێگەی وشکانی و بە پاس، گەشتەکە ئەنجامبدرێت، کە هەر کاروانەو دوو پاسی پێدەدرێت.

وتیشی، سەرەتا بڕیاربوو 7ـی 5ـی 2026، بە فڕۆکە یەکەم کاروان بەڕێبکەوێت، بەڵام ئەمە گۆڕدراوە و کراوە بە ڕێگەی وشکانی، هەروەها سەرەتای مانگی داهاتوو بۆ بەڕێکەوتنی حاجییان دیاریکراوە.

عەباس خدر ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم حاجییانی هەرێمی کوردستان ژمارەیان پێنج هەزار و 120 حاجییە، لەم ژمارەیەش، هەزار و 262ـیان لە سنووری پارێزگای سلێمانییە، کە 704ـیان لە ڕەگەزی نێرن و 558ـیشیان لە ڕەگەزی مێن.

ئەوەشی وت، لە ڕێگەی حکومەتی عێراقەوە، بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی ڕەسمی و بە 132 هەزار دینار بۆ حاجییان ئاڵوگۆڕدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان دووبەردانی: تاوەكو یەك هەفتەی دیكە پرسی مووچە چارەسەرنەكرێت هەڵوێستمان دەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تاوەكو یەك هەفتەی دیكە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەرنەكرێت هەڵوێستمان دەبێت. شیروان دووبەردانی،…
Total
0
Share