ئەحمەد شەرع داواکارییەکی مەزڵوم عەبدی رەتدەکاتەوە

تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک کۆماری سووریا داواکارییەکی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی رەتکردووەتەوە.

تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی ئەو وڵاتە، ئەو داواکارییانەی رەتکردووەتەوە کە لە میانی کۆبوونەوەی دوێنێدا، لەلایەن وەفدێکی هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە پێشکەشکرابوون.

دەشڵێت، هەسەدە داوایکردووە رێککەوتنی مانگی ئازار، کە لە نێوان ئەوان و حکومەتی سووریادا واژووکرابوو، بەزوویی جێبەجێبکرێت، بەڵام ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆمار ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە.

رۆژی 10ـی ئازاری ئەمساڵ، مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، رێککەوتنێکیان لە دیمەشق واژووکرد، کە ئەوکات بە “مێژویی” وەسفکرا.

لە رێککەوتنەکەدا، هەردوولا کۆکبوون لەسەر راگەیاندنی ئاگربەستێکی گشتگیر و یەکخستنی دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکانی هەسەدە لەگەڵ دەوڵەتی سووریا، هەروەها گەرەنتیی دانپێدانانی کورد وەک پێکهاتەیەکی دانەبڕاو لە سووریا، کرا.

هەر لە رێککەوتنەکەدا، بەڵێندرا گەڕانەوەی ئاوارەکان مسۆگەربکرێت و هەر هەوڵێک بۆ دابەشبوونی سووریا، رەتبکرێتەوە؛ بەپێی میدیاکانی سووریا، ئەحمەد شەرع رایگەیاندووە، بەر لە کۆتایی ئەمساڵ، رێککەوتنەکە بەتەواوی جێبەجێدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە
پابەندین بە پاراستنی یەكڕیزیی هێزە سیاسییەكان

مەكتەبی سیاسيی یەكێتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە و جەختدەكاتەوە كە پابەندن بە پاراستنی یەكڕیزیی هێزە سیاسییەكانەوە.…
Total
0
Share