چاودێرێکی سیاسیی لە وەڵامی ”بێڕێزییەکانی گروپی ئەنەکەسە” بەرامبەر بە ڕەمزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، گروپەکە لەو کاتەی د،ا،عـ.ـ.ـش هێرشیکردەسەر ڕۆژئاڤای کوردستان لەبریی بەرگریکردن لە خاک و خەڵکەکەی خۆی، ڕایکردە باشووری کوردستان. ئەو چاودێرە دەشڵێت، لە هیچ شوێنێکی جیهان ڕێگەپێدراو نییە کە پەنابەر و ئاوارە هێزی چـ.ـەکداری وەک ڕۆژ-ی هەبێت و مووچەی هێزەکانیان لەو وڵاتە وەربگرن.
ئەو چاودێرە نووسیویەتی، “گروپی ئـ.ـەنـ.ـەكـ.ـەسـ.ـە، كە ساڵانێكە لەسەر ئەرزی واقیعی رۆژئاڤای كوردستان بێ كاریگەریین و لە شـ.ـەڕی ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعشیش ئامادەنەبوون بەرگری لە خاک و خەڵكی خۆیان بكەن و ڕایانكردووەتە باشووری كوردستان و لە هوتێل و میوانخانەكانی باشورەوە قسەی گەورە و قەبە دەكەن، ڕێك لەو ساتەوە بڕیارەكەیان بەدەستی خۆیان نییە و ڕۆڵێكی ناشرین و خراپ دەگێڕن و هەوڵی دروستكردنی دووبەرەكییان داوە لەنێوان پارچەكانی كوردستان. لەئێستاشدا كە هەل و مەرجەكان گۆڕاون و ناتوانن دووبەرەكی لەنێوان پارچەكانی كوردستان دروست بكەن، هاتوون بە ئاشكرا و بەفیتی خەڵكی دیكە پەلاماری ڕەمزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فەخامەتی سەرۆكکۆماری عێراقی فیدراڵ دەدەن و دەیانەوێ فیتنە و دووبەرەكیی لەنێوان پێكهاتەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دروستبكەن.”
ئەو چاودێرە سیاسییە بە چەن خاڵێک وەڵامی ئەو بێڕێزییە سیاسییەی گروپی ئـ.ـەنـ.ـەکەسە دەداتەوە و دەڵێت:
یەكەم: پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق پرسێكی ناوخۆیی عێراقییە و پەیوەندیی بە ئێوەوە نییە، لەهەمان كاتدا بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە پرسی پەنابەران، بەهیچ شێوەیەک ئێوە ڕێگەپێدراونین، كە بێرێزی بەرامبەر بە فەخامەتی سەرۆكکۆمار بكەن، كە شكۆی ئەو عێراقەیە و شانازییەكی گەورەشە بۆ كورد كە ئێوە بۆ ماوەی 12 ساڵە بە یاسایی و نایاسایی لەو خاكە بەهرەمەند دەبن.
دووەم: بەپێی دەستوری عێراق و هەروەها بەپێی یاساكانی هەرێمی كورستان ئێوە ڕێگەپێدراونین لەجیاتی خەڵكی دیكە پەلاماری ڕەمز و سەروەرییەكانی هێزێكی گەورە و كاریگەری كوردستانی و عێراقی وەكو یەكێتی بدەن كە 23 هەزار شـ.ـەهیدی لەپێناو ڕزگاری خاک و خەڵكی كوردستان داوە و ڕۆڵی سەرەكیی هەبووە لە دامەزراندنی عێراقی نوێدا.
سێیەم: لە چ وڵاتێكی جیهانی ڕێگەپێدراوە كە ئاوارە و پەنابەر ببنە خاوەن هێزی چـ.ـەكداری وەك ‘ڕۆژ’ و مووچەی هێزەكانی خۆیان لەو وڵاتە وەربگرن و دواجار پەلاماری شكۆی ئەو وڵاتە بدەن و بڵێن ئێمە دژی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارین و بەناشەرعی ناوی بێنن؟!
چوارەم: ئەگەر ئێوە بزانن خەڵكی كوردستان بە چ چاوێك سەیرتان دەكات لە ڕووتان نایەت وشەی بەكرێگیراوی بەرامبەر هێزێكی نیشتمانپەروەر بەكاربێنن.
پێنجەم: ئامۆژگاریتان دەكەین واز لەو بێرێزیكردنە بێنن و لەو راستییە بگەن كە ئەگەر وەك پەنابەران مامەڵەتان لەگەڵدا بكرێت، زۆر شت لەدەست دەدەن كە لەسەر حسابی كەس و كاری شـ.ـەهیدانی ئەم وڵاتە بە نایاسایی بەدەستتان هێناوە.
لە کۆتاییدا ئەو چاودێرە سیاسییە پەیامێک دەدات بە گروپی ئـ.ـەنەکەسە و دەڵێت، “ئێمە دەمێكە لەبەر خاتری كوردبوون و یەكریزی بێدەنگیمان لەبەرامبەر هەڵە و ڕەفتارەكانتان هەڵبژاردووە، بەڵام كاتێک سوكایەتی هەموو سنورەكان دەبڕن، دەبێت پێتان بڵێن هەڵەن و بەپێی بەڕەی خۆتان پێ ڕابكێشن.”