ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی کردەوە و گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی ئێران ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکان بە شێوەیەکی پلەبەندی و بەگوێرەی ئامادەیی تەکنیکی دەستپێدەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە كاژمێر 7ی بەیانیی ئەمڕۆوە ژمارەیەك فڕۆكەخانەی وڵاتەكەمان بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەكاندا كرانەوە و ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی سەرجەم فڕۆکەخانەکان بەردەوامن.