کەسێک بە دەمانچەی نایلۆنەوە هەڵدەکوێتە سەر نووسینگەیەکی دراو و 12 ملیۆن دەدزێت

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، کەسێک لەڕێگەی بەکارهێنانی ”چەکی نایلۆن” نزیکەی 12 ملیۆن دیناری لە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو دزیوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە،نووسینگەکە دەکەوێتە ناوچەی غەدیر لە بەغداد، تۆمەتبارەکە دەمـ.ـانچەیەکی نایلۆنی لە خاوەنەکەی ڕاکێشاوە و توانیویەتی بڕی 10 ملیۆن دینار و 1200 دۆلاری ئەمریکی بدزێت.

هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە لە بۆسەیەکدا تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و دەستبەسەر پارە دزراوەکەدا بگرن، پەڕاوی یاساییش بۆ تۆمەتبارەکە هەڵدراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share