دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دواخرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دواخست، هۆکاری دواخستنی دانیشتنەکە، ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بووە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، جارێکی دیکە ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.