ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشدابوو، هاوکات هەر ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئازاری ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە لە دوای 1ـی تەمموزی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرجدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تێڕوانینى بافڵ تاڵه‌بانى بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى یه‌كێتى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى خوێندكاران

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى تیڕوانینى نوێی خۆی بۆكارى ڕێكخراوه‌یی و ڕێكخستنه‌وه‌ى كایه‌ى حزبی په‌یڕه‌و ده‌كات كه‌ جیاوازتربێت له‌وه‌ى هه‌یه‌…
Total
0
Share