هەستیاریی بەهارە چییە و چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟

هەستیاریی بەهارە یەکێکە لە کێشە تەندروستییە باوەکان کە لەگەڵ وەرزی بەهاردا سەرهەڵدەدات.

هۆکاری سەرەکیی ئەم هەستیارییە بریتییە لە بڵاوبوونەوەی تۆزی گوڵ و گژوگیا لە هەوادا، کە کۆئەندامی بەرگریی مرۆڤ، وەک تەنێکی بێگانە لێکی دەداتەوە.

دیارترین نیشانەکانی هەستیاریی بەهارە بریتین لە (پژمینی بەردەوام، سووربوونەوەی چاو، خورانی لووت و قوڕگ، هەستکردن بە ماندوێتی و هەناسەتەنگی).

پسپۆڕانی بواری تەندروستی چەند ڕێگەیەکیان پێشنیازکردووە بۆ خۆپارێزی، لەوانەش (بەکارهێنانی چاویلکەی خۆر بۆ پاراستنی چاو و شۆردنی دەموچاو دوای گەڕانەوە لە دەرەوە).

لە حاڵەتی توندبوونی نیشانەکانیشدا، بەکارهێنانی دەرمانی دژە هیستامین لەژێر چاودێری پزیشکدا، باشترین چارەسەرە بۆ تێپەڕاندنی وەرزی بەهار، بە تەندروستییەکی باشتر.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share