کەشناسێک: کەشی زستانە دەستپێدەکاتەوە و لافاو دروستدەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی کەشێکی زستانە ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە زۆربەی ناوچەکان ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبروسکەی توند دەبێت، لە هەندێک شوێنیشدا ئەگەری بارینی تەرزە و دروستبوونی لافاویش هەیە، بۆ کاتەکانی شەویش بارانبارینی پچڕپچڕ و مامناوەند بەردەوامدەبێت.

وتیشی، سبەی دووشەممە، بارستەهەوایەکی سارد دەگاتە ناوچەکانمان، هەروەها بارانبارینی مامناوەند و پچڕپچڕ، بەتایبەت لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە بەردەوامدەبێت، لە هەندێک کاتیشدا تاوەبارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت، لە ئەنجامی کاریگەریی ئەو بارستەهەوا ساردەدا، هەست بە کەشێکی زستانەیی دەکرێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری حاجی ئۆمەران بەفر دەبارێت، لە کاتەکانی شەویشدا کەشوهەوا بە تەواوی جێگیردەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی یەكێتی: ڕێگەنا‌دەین سلێمانی بکرێتە قوربانیی ململانێ و نائارامییه‌ سیاسییەکان

سەرۆكایەتیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، سلێمانی هەمیشە پێشەنگ بووە و لە ڕووداوە كۆمه‌ڵایه‌تی، مێژوویی، سیاسی، ڕووناکبیری و ئەدەبییه‌كاندا ڕه‌چه‌شكێن بووه…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ڕێگە نادرێت دەستکاریی نرخی پێداویستییە سەرەکییەکان بکرێت

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، ڕێگە نادرێت بە دەستکاریکردنی نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاوڵاتییان لە بازاڕدا. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی…
Total
0
Share