حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش دەفرۆشێت

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی دەرکردووە بۆ فرۆشتنی سێ ئۆتۆمبێلی جۆری لاندکرۆزەری زرێپۆش و مەرجەکانی بۆ بەشداریکردن لەو زیادکردنەشدا خستووەتەڕوو.

لە راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمدا هاتووە، “بەپێی فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، کە لە 29ـى 8ـى 2023 بڵاویکردووەتەوە، لیژنەى فرۆشتن لە سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سێ ئۆتۆمبێلی جۆرى لاندکرۆزەرى زریپۆش (درع)، لە رۆژى دووشەممە، 2ـی 10ـى 2023، لە کاتژمێر 12:00ـى نیوەڕۆ لە هۆڵی یەکى شوبات دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرجەکانی بەشداریکردن لەو زیادکردنەشی خستووەتەڕوو:

– دانانی چەکی پەسندکراو بە بڕی 26 ملیۆن و 400 هەزار دیناری عێراقی.

– رسومات و خەرجیی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆى ئەو بەشداربووەى زیادکردنەکەى بۆ دەردەچێت.

– فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان بە شێوەى نەختینە (نەقدی) دەبێت و دینارى عێراقی بەکاردێت.

– دەبێت بەشداربوو مۆڵەتی رێگەپێدانی بەکارهێنانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەى هەبێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان: بەنداوەکە %30 ی ئاوی تێدایە

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێگای هەولێر-كەركوك دادەخرێت

هاتوچۆی كەركوك داخستنی ڕێگای نێوان هەولێر و پارێزگاكەی لە سبەی چوارشەممەوە ڕادەگەیەنێت. عەمید محەمەد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری هاتوچۆی كەركوك…
Total
0
Share