هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمشەو کۆتایی بەو کەشوهەوا ناسەقامگیرە دێت کە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ڕویکردۆتە ناوچە جیاوازه کانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی، سـبەینێ سێشەممە، قۆناغێکی دیکەی تاوەبارانی بەهێز، هەورەبروسکە و تەرزە لە تەواوی ناوچە جیاجیاکانت هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژانی سێشەممە، چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینی تا یەکشەممەی داهاتوو، بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەریی مامناوەند و شێدار دێتە چینە بەرزەکانی بەرگەهەوای زەوی، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفربارین دەستپێدەکات، پلەی گەرمی لە شەواندا دادەبەزێت و کەشی زستانی دەگەڕێتەوە.