27ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ دابەشكردنی مووچە بەشێوەی نەختینە

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم، سەرجەم یەكە ژمێریارییەكانی پارێزگای هەولێری ئاگاداركردووەتەوە كە تاوەكو 27ـی ئایاری 2025 دوا وادەیە بۆ دابەشكردنی مووچە بەشێوەی نەختینە.
بەپێی نووسراوێك كە لە 28ـی نیسانی ئەمساڵ دەركراوە و واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی لەسەرە و بۆ سەرجەم یەكە ژمێریارییەكانی سەر بە پارێزگای هەولێر نێردراوە و تێیدا هاتووە،”ئەو فەرمانبەرانەی تاوەكو ئێستا فۆڕمیان پڕنەكردووەتەوە، زانیاری و بەڵگەنامەی پێویستیان پێشكەشنەكردووە بۆ ئەوەی هەژماری بانكییان بۆ بكرێتەوە، لە دوای ئەو وادەیە ناتوانن مووچە وەربگرن”.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پێویستە هەموو ئەو فەرمانبەرانەی هەژماری بانكییان كردووەتەوە، بەڵام نەچوون كارتی بانكییەكانیان وەربگرنەوە، تاوەكو 27ـی ئایاری 2025 كارتەكانیان وەربگرنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: چەكی بانكی بۆ دزینی هیچ بڕە پارەیەك لە بانكی حكومیدا بەكارنەهێندراوە

وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەكاتەوە چەكی بانكی بۆ دزینی هیچ بڕە پارەیەك لە بانكی حكومیدا بەكارنەهێندراوە. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە…
زیاتر ببینە

هەسەدە: هێزەکانی سەر بە دیمەشق ئاگربەست پێشێلدەکەن

هێزەکانی سوریای دیموکرات، راگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پێشێلکارییەکانی هێزەکانی نزیک لە دیمەشق بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)…
Total
0
Share