چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی دەروون لە دڵەڕاوکێی جەنگ

د. ڕێبوار غەریب حەمە، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان، ڕایگەیاند، دڵەڕاوکێ لە کاتی جەنگ یان ناسەقامگیریدا کاردانەوەیەکی سروشتی و مرۆییە، بەڵام ئەگەر دروست مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت، دەبێتە هۆی شڵەژانی قووڵی دەروونی.
دەشڵێت، چەند هەنگاوێکی زانستی هەن کە یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی هاوسەنگیی دەروونی:
1. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە تەماشاکردنی بەردەوامی دیمەنە ناخۆشەکان و هەواڵی خێرا، ئاستی هۆرمۆنی ‘کۆرتیزۆڵ’ (هۆرمۆنی سترێس) بەرزدەکاتەوە، باشترە کات بۆ بینین و بیستنی ئەو هەواڵانە دیاریبکەیت، نەک بەردەوام ئاگاداریان بیت.
2. گەڕانەوە بۆ ‘ڕۆتینی ڕۆژانە:
لە کاتی جەنگدا مرۆڤ هەست بە نەمانی کۆنتڕۆڵ دەکات، ئەنجامدانی کارە سادەکان هاوشێوەی ڕۆژانی ئاسایی، مێشک ئارامدەکاتەوە، چونکە هەستی کۆنتڕۆڵکردن دەگەڕێنێتەوە.
3. تەکنیکی هەناسەدانی قووڵ (deep Breathing)
ئەم تەکنیکە لەلایەن چارەسازان و پزیشکانی دەروونییەوە بەکاردێت بۆ هێورکردنەوەی کۆئەندامی دەمار لە چەند چرکەیەکدا.
4. پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و پشتگیریی یەکتر:
دابڕان و تەنیایی دڵەڕاوکێ زیاددەکات، قسەکردن لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین، کە دژە گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێیە.
5. جیاکردنەوەی ترس لە ڕاستی:
مێشکی مرۆڤ لە کاتی جەنگدا سیناریۆی زۆر خراپ دروستدەکات کە ڕەنگە هەرگیز ڕوو نەدەن، گرنگە فێرببین جیاوازی بکەین لەنێوان ئەوەی ئێستا چی ڕوودەدات و ئەوەی دەترسم چی ڕووبدات.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە رێگای لینکێکەوە ئەنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی باڵای بەردەوامی…
Total
0
Share