بەشداریکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە بۆنەی پێشبڕکێی شەتڕەنج لە ڤیم لە شاری سلێمانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی دامەزراوەی ڤیم-یان کرد و لەلایەن لاڤە حیکمەت، سەرۆکی دامەزراوەکە پێشوازییان لێکرا.

سەرۆک بافڵ لە نزیکەوە بەشداربووانی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی شەتڕەنجی بەسەرکردەوە، وێڕای دەستخۆشی لە دامەزراوەی ڤیم بۆ رێکخستنی ئەم پێشبڕکێ نێودەوڵەتییە، بە گرنگییەوە لە هەوڵی لەم جۆرەی ڕووانی بۆ پەرەپێدانی توانای گەنجانی کورد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، وەک هەمیشە هەموو پشتگیری و پشتیوانییەکی بۆ سەرخستنی کارەکانی دامەزراوەی ڤیم دەربڕی و پێزانینی بۆ ڕۆڵی خاتوو لاڤە حیکمەت هەبوو بۆ کار و پرۆژەکانی دامەزراوەی ڤیم بۆ خزمەتکردنی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی سلێمانی: لاوەند چوارباخی كە قسەی لەسەر كامێرای پۆینت تو پۆینت كردووە نەخوێندەوارە

لقی سلێمانی یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی كوردستان‌ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف‌ و كاروباری ئایینیی سلێمانی لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاند،…
زیاتر ببینە

فازڵ حاجی: شۆفێرێک لەجیاتی سێگۆشەی فسفۆڕ چڵێک داری بۆ ئاگادارکردنەوە بەکارهێناوە

لەشاری هەولێر ئۆتۆمبێلێک لە رێگایەکی خێرا پەکیکەوتووە، بەڵام لە جیاتی سێگۆشەی فسفۆڕ چڵەدارێکی بۆ ئاگادارکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانی دیکە بەکارهێناوە.…
Total
0
Share