ڕووداوێکی هاتوچۆ لە گەرمیان سێ برینداری لێکەوتەوە

لەسەر ڕێگەی کەلار-دەربەندیخان، لە گوندی بەردەسووری کۆن، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون، بە ئاڕاستەی کەلار هاتووە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدس ئەتیکۆ پێچکردنەوەی ئەنجامداوە و لە گوندی بەردەسوور پێکیانداداوە، بەهۆیەوە هەردوو شۆفێرەکە و سەرنشینێکی تۆیۆتاکە برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکران بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share