پسپۆڕێکی کشتوکاڵی: ئەمساڵ بەرهەمی گەنم زۆر زیاد دەبێ

پسپۆڕێکی کشتوکاڵی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕی ستانداری بارانبارین لە شاری سلێمانی 750 ملیمە لە ساڵێکدا، ئەم بڕەش لە بارانبارین باشترینە و ئەگەر لە قۆنا‌غە جیاوازەکانی گەشەی گەنمەکەدا ببارێت، باشترین جۆری گەنمی لێ بەرهەمدێت.

وتیشی، لە زۆربەی ناوچەکانی ئێمە، لەبەر ئەوەی جوتیارەکان حسابی ساڵێکی باراناویی لەم شێوەیەیان نەکردووە و گەنمەکەیان 15 سانتیمەتر ژێر خاک خستووە، ئەمەش گەنمەکە تووشی نەخۆشیی فیتری، ژەنگ و زەردویی دەکات.

ئەو پسپۆڕە کشتوکاڵییە ڕێنمایی جوتیارانی کرد کە لە ساڵێکی لەم شێوەیەدا گەنمەکانیان لە قووڵایی 8 سانتیمەتر بچێنن.

بە وتەی ئەو پسپۆڕە کشتوکاڵییە، ئەمساڵ گەنم لە سنووری پارێزگای سلێمانی ”زۆر زیاد” دەبێت، لە هەر دۆنمێک زەوی، زیاتر لە 700 کیلۆ بەرهەمدێت.

هاوکات ئەو پسپۆڕە باسی لەوەشكرد، ئەمساڵ ئاو زۆردەبێت و بەمەش بەروبوومی چێندراوی هاوینە بەتایبەتی تەماتە، بامێ، بیبەر، کولەکە و بەرهەمەکانی دیکە زۆر دەبێت، هەروەها لەمساڵدا چاندنی مەرزە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر زیاتر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share