شەپۆلێكی بەفر و باران تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

سیروان ساڵح شارەزای كەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێكی بەفر و باران بە بری جیاواز تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

وتیشی، “بەهۆی كاریگەریی ناوچەیەكی پەستان نزمی دەریای دەریای ناوەڕاست و بارستە هەوایەكی ساردەوە لە دەرەنگانێكی شەوی چواشەممە لەسەر پێنجشەممە تاوەكو بەبەرەبەیانی هەینی ناوبەناو ئەگەری بارانبارین هەیە و لەبەرزایی زیاتر لە (1200) مەتر ئەگەری بەفربارین هەیە”.

راشیگەیاند، رۆژی هەینی كۆتایی بە شەپۆلی یەكەم دێت و درەنگانێكی ئێوارەی رۆژی شەممە شەپۆلێكی بەفر و سەرمای توند زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەشێكی گەرمیان دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: بەهۆی بەرهەمی دەرەکییەوە کارگە ناوخۆییەکان مەترسیی داخستنیان لەسەرە

ژووری بازرگانیی سلێمانی مەترسیی داخستنی بەشێک لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی خستەڕوو، ڕایگەیاند بەهۆی نەبوون یان کەمیی ڕسوماتی گومرگ…
زیاتر ببینە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی: بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلارەوە هاوڵاتییان لە مامەڵەكردنی زێڕدا زەرەرمەند دەبن

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەكاندا هاوڵاتییان لە مامەڵەكردنی زێڕدا زەرەرمەند دەبن بەو پێیەی…
Total
0
Share