پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ پێنج کاتژمێر لە رۆژێکدا کەمبووەتەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەری کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی لە 24 کاتژمێردا بۆ پێنج کاتژمێر کەمبووەتەوە.

سیروان محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی ئەو داتایانەی لە کۆنتڕۆڵی کارەباوە بەدەستمان گەیشتووە، لە هەفتەی رابردووەوە کاتێک پلەکانی گەرما زیاتر دابەزین کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ پێنج کاتژمێر لە 24 کاتژمێردا کەمبوونەتەوە.

وتیشی، سبەینێ لە کۆبوونەوەیەکدا بەرنامەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی 12 دیاریدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منبج: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا زیانیانی زۆریان بە بەنداوی تشرین گەیاندووە

ئەنجومەنی سەربازیی منبج لە راگەیەندراوێکی نوێدا ئاماژەی بەوەکرد، بەرپەچی توندی هێرشێکی گرووپە بەکرێگیراوەکانی تورکیامان لە گوندەکانی سنووری باشووری…
Total
0
Share