دۆناڵد ترەمپ: هەر وڵاتێک کە دەستی بە سووتەمەنی فڕۆکە ناگات دەبێت لە ئێمەی بکڕێت

دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایدەکات، ئەمریکا چیتر یارمەتی بەریتانیا نادات، چونکە ئەوان یارمەتی ئەمریکایان نەداوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی، “ئەو وڵاتانەی کە بەهۆی گەرووی هورمزەوە دەستیان بە سووتەمەنی فڕۆکە ناگات، وەک بەریتانیا، کە نایەوێت بەشداریی بکات لە لەناوبردنی ئـ.ـێران، دوو پێشنیارم بۆتان هەیە: یەک، لە ئەمریکای بکڕن، چونکە ئێمە بڕێکی زۆرمان هەیە، دوو، کەمێک ئازابن و بچنە گەرووەکە و کۆنتڕۆڵی بکەن”.

دەشڵێت، “دەبێت فێرببن چۆن بۆ بەرژەوەندیی خۆتان بجەنگن، چونکە ئەمریکا ئیتر یارمەتیتان نادات، وەک چۆن ئێوە لە کاتی پێویستدا یارمەتیتان نەداین”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share