ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی نەخۆشیی سیلە

نەخۆشیی سیل بە یەكێك لە نەخۆشییە درمە گواستراوەكان دادەندرێت كە لەلایەن رۆبرت كوخەوە دۆزرایەوە و بە دەردەباریكەش ناودەبرێت و هۆكارەكەشی مایكرۆبەكتریەمی تیوبەركولۆسس-یە.

24ی ئازاری هەموو ساڵێك وەك رۆژێك بۆ تووشبووان و هەوڵ و توێژینەوە مێژووییەكانی پەیوەست بە نەخۆشی سیل دیاریكراوە، ئەم نەخۆشییە درمە بەهۆی گەشەی بەكتریایی توشكەرەوە لە نێو سییەكاندا بڵاودەبێتەوە و دەست بە گەشەكردن دەكات و بەهۆشییەوە سییەكان تووشی هەوكردنێكی توند دەكات.

چارەسەری نەخۆشیی سیل

سیلی شاراوە چارەسەردەكرێت تەنیا بۆ رێگریكردن لە گواستنەوەی نەخۆشییەكە بۆ كەسانی دیكە، یان بۆ ئەوەی كەسەكە نەخۆشییەكەی لێدەرنەكەوێت.

بەڵام ئەو كەسانەی نەخۆشییەكەیان لێدەردەكەوێت و نیشانەكانیان هەیە، بە وەرگرتنی چارەسەری دەرمانیی لەماوەی نێوان شەش بۆ نۆ مانگیدا بە چاودێری و خواردنی دەرمانەكانیان بەشێوەیەكی دروست چارەسەریان بۆ دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینه‌وه‌یه‌ك باس له‌ واده‌ى كۆتاییهاتنى شه‌پۆلی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن ده‌كات

به‌پێی توێژینەوەی یه‌كێك له‌ زانكۆكانى ئه‌مریكا، بەهۆی زۆریی گۆڕانی پێکهاتەی ‏ڤایرۆسه‌كه،‌ چاوەڕوان دەکرێت شه‌پۆلی گۆڕاوى ئۆمیکرۆن لە داهاتوویەکی…
زیاتر ببینە

ڕوسیا: ئۆكرانییە نەتەوەپەرستەكان هەوڵی ئاگركەوتنەوەیان لە “زاپۆریژیا” دا

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، “نەتەوەپەرستە ئۆكرانییەكان” بە هەوڵی ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی ئەتۆمیی “زاپۆریژیا”ی ئۆكرانیا تۆمەتبار دەكات، دووپاتیشیدەكاتەوە، وێستگەكە لەژێر…
Total
0
Share