گۆتێرێش بۆ سەرکردەکانی جیهان: بەرپرسیارێتیی ئەو زیانانە لە ئەستۆبگرن کە بە زەویتان گەیاندووە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش لەبارەی دۆخی زەوییەوە سوپاسی رۆڵی گەنجان و چالاکییەکانیان دەکات بۆ پاراستی ژینگەی زەوی، داواش لە وڵاتان دەکات بەرپرسیارێتیی ئەو زیانانە لەئەستۆبگرن کە بە ژینگەیان گەیاندووە.

لە نووسینێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، گۆتێرێش ئاماژەی بە ڕۆڵی گەنجانی چالاکوانی ژینگە دەکات لە پاراستنی ژینگەی جیهان و دانیشتووانەکەیدا.

گۆتێرێش دەڵێت، ئەم گەنجانە هەمیشە ئیلهامبەخشن بۆ ئێمە، بەڵام ئەوەش دەزانم کە نابێت بەرپرسیارێتیی ئەو کارانە لە ئەستۆبگرن کە نەیانکردووە.

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێکی ئاڕاستەی سەرکردەکانی جیهان کرد، تیایدا ڕایگەیاند کە دەبێت بەرپرسیارێتیی ئەو زیانانە بگرنە ئەستۆ کە بە زەوییان گەیاندووە و هەنگاوی کردەیی بنێن بۆ چاککردنەوەی ئەو زیانانە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس بەردەوام داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات هاوکار بن بۆ سنووردارکردنی کاریگەرییەکانی گۆڕانی ئاووهەوا، کە مەترسییە بۆ ژیان لەسەر زەوی لە داهاتوودا و هۆشداری دەدات لە کارەساتی سروشتی و وشکەساڵی و برسێتی لە زۆرێک لە وڵاتان.

بابەتی پێشتر

کوژرانی هەشت چەکداری داعش لە زنجیرە چیای حەمرین راگەیەندرا

بابەتی دواتر

بۆچی لە وەرزی زستاندا هەڵامەت و پەتا وەرزییەکان بڵاودەبێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share