وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، دابەشکردنی ئاو ئاسایی بووەتەوە.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکانی سلێمانی ئاسایی بووەتەوە و چەند گەڕەکێک ئاویان پێگەیشتووە.
وتیشی، بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەی کە دانراوە لە ماوەی سێ ڕۆژدا سەرجەم گەڕەکەکان ئاویان پێدەگات و دابەشکردن بە تەواویی ئاسایی دەبێتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی زۆریی بارانبارین و لێڵبوونی سەرچاوەی ئاوەوە دابەشکردنی ئاو ڕادەگرین.