خێزانێکی سێ کەسی سەرقاڵی دزیکردن بوون لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، خێزانێکی سێ کەسیان دەستگیرکردووە، کە دزیان لە چەندین کەس کردووە و جانتای ژنانەیان دزییوە، لەکاتی دەستگیرکردنیان دانیان بە تاوانەکاندا ناوە.

پۆلیسی هەولێر لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو خێزانە سێ کەسییەوە ڕایگەیاندووە، ” ئەو دایک و باوک و کچەی جانتا و مۆبایلی ئافرەتانیان دەدزی، دەستگیر کران”.

پۆلیس ئاشکرایکردووە، ” بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژهەڵات، ژنێک و کچەکەی و هاوسەرەکەیان بە ناوەکانی (ب.ج.س) و (ز.ن.ع) و (ن.ع) بە تۆمەتی دزینی چەندین جانتای ئافرەتان و مۆبایل و کەرستەی دیکەی ناو جانتاکان، لەناو بازاڕ و شوێنە گشتی و جیاجیاکان دەستگیر کرد”.

هەرسێ تۆمەتبارەکە، دانیان بە تاوانەکاندا ناوە و ، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیراون و دەستیش بەسەر کۆی کەلوپەلە دزراوەکاندا گیراوە.

May be an image of handbag and phone

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆکی یەکێتی بەشێک لە کێشەکانی چەمچەماڵ چارەسەردەکرێن

نوێنەری چالاکوانانی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆکی یەکێتی بەشێک لە کێشەکانی چەمچەماڵ چارەسەردەکرێن. ئاوات خەیروڵا، نوێنەری چالاکوانانی…
Total
0
Share