ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و چەند ڕێنماییەکی ئاراستەی سەرجەم ئەفسەر و پێشمەرگەکان کردووە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

– جەختدەکەینەوە، کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە ڕاگەیاندنەکان بێنە ناو بارەگا و شوێنە سەربازییەكانتان، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە كەناڵ و میدیاكان دەكەین خۆیان بەدووربگرن لە گرتنی وێنە و ڤیدیۆی بارەگا سەربازییەكان.

– لێدوان و پێدانی زانیاری بە ڕاگەیاندنەکان لەلایەن فەرماندە و ئەفسەران و پێشمەرگەوە، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

– بە هەموو شێوەیەک بڵاوکردنەوەی وێنە، ڤیدیۆ و زانیاریی تایبەت بە سەنگەر و بارەگاکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پۆستکردنیان قەدەغەیە.

– بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی زانیاری، تکایە هەر پەیج و ئەکاونتێک دەبینن کە بە ناوی پێشمەرگەوە زانیاریی سەربازی بڵاودەکاتەوە، لینکی پەیجەکەمان بۆ بنێرن تاوەکو لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

– هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەک پێشێلی ڕێنماییەکان بکات، ڕووبەڕووی توندترین سزای سەربازی و کارگێڕی دەبێتەوە و لەمبارەیەوە چاودێریی وردی سۆشیال میدیا دەکرێت.

– پێویستە ئەفسەرانی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە یەكە سەربازییەكان، ئۆپراسیۆنەکان، هەواڵگری، چاودێریی وردی تەواوی جموجوڵەکانی پێشمەرگە و ئەفسەران بکەن و هەروەها ئەو ڕێنماییانە پەخشبکەن.

– ئێمەش لە بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی، چاودێریی وردی سۆشیال میدیا دەكەین بۆ هەر سەرپێچییەک لەم خاڵانە و وەرگرتنی ڕێكاری سەربازی و یاسایی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرووی خۆمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ باڵیۆزى ئه‌مریكا: یەکێتی دەیەوێت بۆ ھەموو پرسەکان کورد خۆی ئامادەبکات

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی دەیەوێت بۆ ھەموو پرسەکان کورد خۆی ئامادەبکات، دوور لە بەرژەوەندیی تەسکی حزبی ڕووبەڕووی…
Total
0
Share