ئاگر لە كارگەیەكی هەولێر كەوتەوە

لە كارگەیەكی هەولێر تایبەت بە پەردە ئاگرێكی گەورە كەوتەوە، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنیدان.

ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە كۆگای كارگەی (ئالیا بۆ پەردە) لە پێشانگای ئازادیی هەولێر كەوتەوە و تائێستا بڵێسەكەی بەردەوامە.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، زیاتر لە نیو كاتژمێرە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

لە زاری سەركەوت كاڕەش وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر-یشەوە وتی، زیاتر لە 50%ی ئاگرەكە هێشتا ماوە و تیمەكانیان بەردەوامن بۆ كوژراندنەوەی بەشەكەی دیكە.

شوێنی ڕووداوەكە نزیكە لە پێشانگای ئۆتۆمبێل و چەند كۆگایەكی دیكە، بەڵام لەئێستا مەترسییان لەسەر نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی شێوازی دەوامی نەخۆشخانە و ناوەندەکانی لە ڕۆژانی پشوودا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی پشوودا سەرجەم ناوەندەکانی پێدانی ڤاکسین کراوەدەبن و فریاکەوتنەکانیش 24 کاتژمێر کراوەدەبن بەشێوەی…
Total
0
Share