ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: ئیدانەی هێرشکردنە سەر پێگەکانی پێشمەرگە دەکەین

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئیدانەی هێرشکردنە سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە سەرپەرشتیی محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەچوو و دوایین پێشهاتەکانی وڵات تاوتوێکرا.

لە دانیشتنەکەدا، ئەنجومەنەکە ئیدانەی هێرشەکانی سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی کرد و جەختی لە پاراستنی ئاسایش، سەروەریی عێراق، دامەزراوەکان، سامانی گشتی، باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان، کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری پارێزگاری سلێمانی: لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوودەکرێنەوە

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، داوامان لێکراوە خەمڵاندنێک بۆ زیانەکان بکەین تاوەکو قەرەبووی هاوڵاتییان بکەینەوە.…
زیاتر ببینە

نزیکەی 700 سەرپێچی بەهۆی بەرزیی نرخ و سەرپێچیی دیکە لە پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکاراندا تۆمارکراون

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەرپێچییەکانی پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکارانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ساڵی خوێندنی ڕابردوودا 678 سەرپێچی تۆمارکراون و…
Total
0
Share