جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، داوامان لێکراوە خەمڵاندنێک بۆ زیانەکان بکەین تاوەکو قەرەبووی هاوڵاتییان بکەینەوە.
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرجەم قائیمقام و یەکە کارگێڕییەکانمان راسپاردووە کە لە هەر شوێنێک زیان بەر هاوڵاتییان کەوتبێت بەپەلە خەمڵاندنی بۆ بکرێت و بۆمانی بنێرن.
وتیشی، پێوستە ئێستا دۆخەکە بۆ هاوڵاتییان ئاساییبکەینەوە، ئەو شوێنانەی ئاستەنگی تیادا دروستبووە وەک خۆی لێدەکرێتەوە، دواتر دەستبەجێ دەستدەکرێت بە خەمڵاندنی زیانەکان و قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتییان.