هۆبەی کەشناسیی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1.8 ملیم باران باریوە، بەمەش کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵ بۆ 810 ملیم بەرزبووەوە.
بەگوێرەی داتای بەڕێوەبەرایەتییەکە، ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئەم کاتە، 353 ملیم باران باریوە، بەمەش لەمساڵدا زیاتر لە دوو هێندەی پار باران لە پارێزگای هەڵەبجە باریوە.