نرخی کارتی مۆبایل هەرزان دەکرێت
بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

بڕیارە لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراقدا باجی سەر کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن هەڵبگیرێت، کە هۆکارە بۆ گرانبوونی نرخی کارتی مۆبایل، بەو بڕیارەش سەرجەم کۆمپانیاکان ناچاردەکرێن نرخی کارتەکانیان کەمبکەنەوە.

لەوبارەیەوە کاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە ماوەی ڕابردوودا دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە بۆ هەڵگرتنی باجی سەر کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن لە بوودجەی ساڵی 2022دا.

ئەو ئەندامەی لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پێشتر ئەو باجە بەهۆی کورتهێنانی بوودجە و خراپی دۆخی دارایی وڵات لەسەر کۆمپانیاکان دانرا کە هۆکاربوو بۆ گرانبوونی نرخی کارتی مۆبایل هەزار بۆ هەزار و 250 دینار، بەڵام ئێستا نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و بوودجە و دۆخی داراییش باشە بۆیە دەکرێت لاببرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە لیژنەکەیان کۆبوونەوەیان کردووە و نووسراوەکەی دەستەی پەیوەندییەکانی عێراقیان پەسەند کردووە، ماوەتەوە ئەوەی لە پرۆژە یاسای بوودجەدا هەمواربکرێتەوە و لاببرێت.

سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە وتی، کاتێک پەرلەمان پڕۆژە یاساکەی پەسەندکرد حکومەت و کۆمپانیاکان ناچارن جێبەجێیبکەن و بەوەش نرخی کارتی مۆبایل هەرزان دەبێت.

کاروان یاروەیس باسی لەوەکرد، کە کۆمپانیاکانی پەیوەندی کردن سەر بە ناوەندن و کارەکانیان راستەوخۆ پەیوەندیی بە حکومەتی ناوەندەوە هەیە هەر بڕیارێک دەربچێت پێویستە پابدبن بە بڕیارەکەوە.

بابەتی پێشتر

خۆرگیران روودەدات و لە ئاسمانی هەرێم دەبینرێت

بابەتی دواتر

"فۆرمولا 1" و تۆپی پێ کەسایەتییەکی گەورەیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share